فرۆشی فێستیڤاڵی بازاڕی گەرمیان 1 ملیار و 400 ملیۆن دینار بووە

نزیكەی 180 هەزار كەس سەردانی سێیەمین فێستیڤاڵی بازاڕ لە گەرمیانیان كردووە و بە بەهای یەك ملیار و نزیكەی 400 ملیۆن دینار مامەڵەی كڕین و فرۆشتن كراوە.

سێیەمین فێستیڤاڵی بازاڕ لە گەرمیان بە چاودێریی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری گەرمیان بەڕێوەبراوە و ماوەی چوار رۆژ بەردەوامبوو. پێشانگە بەشداربووەكانی فێستیڤاڵەكە، لە بوارەكانی کۆمپانیا و کارگەکان، جوانکاری و جلوبەرگ، پێشانگەی کتێب، بەرهەمی خۆماڵی، کاری دەستی و خواردەمەنییە کوردەوارییەکان بەرهەمەكانیان نمایشكرد و لە 200 براند و خاوەنكار و کۆمپانیا پێكهاتبوون.

سێیەمین فێستیڤاڵی بازاڕ لە گەرمیان نزیكەی 180 هەزار كەس سەردانیان كردووە و بەشێكی زۆریان بەرهەمیان كڕیوە و خزمەتگوزارییان لە فێستیڤاڵەكە بەدەستخستووە، لە ماوەی چوار رۆژیشدا بە بەهای یەك ملیار و نزیكەی 400 ملیۆن دینار مامەڵەی كڕین و فرۆشتن و بازاڕسازی كراوە.

بابەتی پێشتر

 102 كۆچبەر لە عێراق دەستگیركران

بابەتی دواتر

كەریم عەلی: نەوتی سپی دابیننەكرێت زستانی ئەمساڵ نرخی غاز بەرزدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share