هێزە ئەمنییەكان 102كۆچبەریان لە بەغداد دەستگیركرد و دەڵێن، “نایاسایی بوون”.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری نشینگەی عێراق بڵاویكردەوە، لە بەغداد 102 كەسی بیانی دەستگیركران كە رێنماییەكانی مافی مانەوەیان پێشێلكردووە و لە ناوچەی رسافەی بەغداد نیشتەجێبووبوون.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری نشینگە كە ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردەوە، ئەو كۆچبەرانە سەر بە چەندین وڵات و رەگەزنامەی جیاوازن و لە لایەن دەزگای هەواڵگریی نیشتمانییەوە دەستگیركراون.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری نشینگەی عێراق دەڵێت، سەرجەم ئەو كەسانە سنوورداش دەكرێن و بەپێی یاسای نشینگەی ژمارە 76ی ساڵی 2017 دەنێردرێنە دەرەوەی عێراق، بەبێ ئەوەی ناسنامە و ناوی وڵاتەكانیان ئاشكرابكات.