پارێزگاری سلێمانی گرفتی ئێستای دابەشكردنی نەوتی سپی ئاشكرادەكات

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی سەبارەت بە کێشەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان و گرفتی دابەشکردنی نەوت ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان گرفتی فرە دەسەڵاتی هەیە و تا حزب لەسەروو حکومەتەوە بێت بەمجۆرە بەردەوام دەبێت.

پارێزگاری سلێمانی لەبارەی دابەشکردنی نەوتی سپییەوە رایگەیاند، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەپێی پلانی خۆی ئەولەویەتی دابەشکردنی نەوتی داوە بە ناوچە ساردەکان، بەڵام کاتێک قسەمان لەگەڵ ئیدارەی ناوچەکان کرد، دەرکەوت خەڵکی ئەو شوێنانە بەهۆی خراپی دۆخی داراییان ڕەتیانکردووەتەوە بەو نرخە نەوتەکە بکڕن و رایانگەیاندووە، نرخەکە یارمەتیدەر نییە بۆیان.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە گفتوگۆدان بۆ ڕێککەوتن لەسەر نرخێکی گونجاو، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا مۆڵەتی ئەوەمان پێنەدراوە ئەو نەوتەی لامانە لە ناوچەکانی دیکە دابەشیبکەین، چونکە ئەوە مافی ئەو ناوچە ساردانەیە کە بەر لە ناوچەکانی دیکە نەوت وەربگرن.

هەڤاڵ ئەبوبەکر سەبارەت بە کێشەکانی سلێمانی و کەمتەرخەمی حکومەت لە ئاست مافەکانی سلێمانی وتی، تا کاتێک چوارچێوەیەکی دەستووریی بەهێز نەبێت تا دەسەڵاتی حکومەت لە سەروو حزبەوە نەبێت، تا تاکەکەس لە حکومەت بەهێزتربێت دۆخی ئێستا بەردەوام دەبێت و کێشەکانمان چارەسەرنابن.

پارێزگاری سلێمانی باسی لەوەکرد، “ئێستا لە هەرێمی کوردستان دوو ئیدارەیی نەماوە ئەوەی هەیە دوو دەسەڵاتییە، لە هەرێمی کوردستان کێشەی فرە دەسەڵاتیمان هەیە نەک فرە ئیدارەیی”.

بابەتی پێشتر

سبەینێ ئارسیناڵ وەڵامی جۆ کۆڵ دەداتەوە؟

بابەتی دواتر

ئیسپانیا دەستبەسەر یەختێكدا دەگرێت نرخەكەی 140 ملیۆن دۆلارە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی توركیا و سلێمانی ئاشكراكرا

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی ھەرێم رایدەگەیەنێت، هەوڵدەدرێت گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان توركیا و سلێمانی دەستپێبكاتەوە. سەفین دزەیی بەرپرسی…
Total
0
Share