پەرلەمان پڕۆژەیاسای سەرپەرشتیكردنی پڕۆژە كشتوكاڵییەكانی پەسەندكرد

دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان

پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا پڕۆژەیاسای “سەرپەرشتیكردنی پڕۆژە كشتوكاڵییەكان”ی پەسەندكرد، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ دەڵێت، یاساكە زیاتر لە پێنج هەزار هەلی كار دەڕەخسێنێت.

لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا پەرلەمانی كوردستان بە دەنگی 95 ئەندام پڕۆژەیاسای “سەرپەرشتیکردنی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان”ی پەسەندكرد.

عەبدولستار مەجید، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێریی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، “ئەمە یەکێکە لەو دەستکەوتە گەورانەی ماوەیەکی زۆر پێوەیان ماندووبووین کە سوپاس بۆ خوا ئەنجامی باشی هەبوو و پەسەندکرا”.

بە وتەی سەرۆكی لیژنەكە بە کەوتنەکاری ئەم یاسایە، زیاتر لە پێنج هەزار هەلی کار بۆ دەرچووانی كۆلێج و پەیمانگا کشتوکاڵییەکان دەڕەخسێنێت بەو مەرجەی لە کەرتی گشتی دانەمەزرابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جوتیار یوسف: نیاز وایە لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆبوونەوەیەک لەنێوان یەکێتی و پارتی ڕێکبخرێت

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر حکومەت پێکبهێندرێت، بە 24 کاتژمێر پەرلەمان کارادەکرێتەوە، بەڵام کێشەکە لەسەر پێکهێنانی حکومەتە. جوتیار…
Total
0
Share