ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و لەئەنجامدا کەسێک گیانیلەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
موقەدەم عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، “ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە نزیک ناحیەی خان ئۆتۆمبێلێک لە جۆری توێتا ماجیستا بە چوارسەرنشینەوە وەرگەڕا و لە ئەنجامدا کەسێک گیانیلەدەستدا وچوار کەسی دیکەش برینداربوون”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە ناوی سوبحی عومەر عەزیزە و تەمەنی 45 ساڵە دانیشتووی سپیەسەری سەربە ناحیەی خانە و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بووە، بریندارەکانیش شۆفێر و سەرنشینی دیکەی ئۆتۆمبێلەکە بوون”.
ئاشکراشی کرد، “ئێستا بریندارەکان لەنەخۆشخانەی قەزای کفری چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و تەرمەکەش بەمەبەستی توێکاری رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.
.