نوێترین زانیاری لە بارەی تەندروستیی هونەرمەند شیرین

دوای مانەوەی سێ هەفتە لە نەخۆشخانە شیرین عەبدولوەهاب نەخۆشخانەی جێهێشت و گەڕایەوە ماڵەوە.

یاسر قەنتوش، پارێزەری راوێژکاری شیرین عەبدولوەهاب گۆرانیبێژی ناسراوی میسری رایگەیاند، “دوای مانەوەی بۆ ماوەی سێ هەفتە لە نەخۆشخانە، تەندروستیی شیرین زۆر باشە، نەخۆشخانەی جێهێشتووە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە، سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی لە نەخۆشییەکەیدا لە پشتی بوون”.

لای خۆیەوە مستەفا کامل، نەقیبی میوزیکسیانەکانی میسر رایگەیاند، ” تەندروستی و پێکەنین و توانای جەستەیی شیرین گەڕاوەتەوە و بەم نزیکانە نوێترین گۆرانی پێشکەش بە هەوادارەکانی دەکات”.

شیرین ماوەی سێ هەفتەیە، بەهۆی ئالوودەبوونی بە ماددە هۆشبەرەکان لە نەخۆشخانە ماوەتەوە و لەو ماوەیەدا بە دۆخێکی خراپی دەروونیدا تێپەڕی.

 

بابەتی پێشتر

پزیشكێكی كورد دەبێتە ئەندامی بۆردی بەڕێوەبردنی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 21 هەزار منداڵی نەخۆش لە نەخۆشخانەی منداڵان چارەسەركراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆرۆرا چییە؟

ئەگەر نزیک جەمسەری باکوور یاخود باشوور بیت، رەنگە دیمەنێكی تەواو چاوەڕوان نەکراو ببینیت، كە دەركەوتنی رووناكیی جوان و…
Total
0
Share