وەزیری بازرگانی بۆ ئێستا: پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەكەین

دوای ساڵانێك چاوەڕوانی، پارەی ساڵی 2014ی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان دابەشدەكرێت و بۆ ئەو مەبەستە بەغداد نزیكەی 38 ملیار دیناری ناردووە.

كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، پارەی ساڵی 2014ی گەنمی جوتیاران دابەشدەكرێت.

وەزیری بازرگانی ئاشكرایكرد، نزیكەی 38 ملیار دینار لە بەغدادەوە گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان كە پارەی ساڵی 2014ی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستانە و دەستكراوە بە دابەشكردنی.

كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان وتیشی، لە هەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ دابەشكردنی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ هەردوو ساڵی 2015 و 2016 و بڕیارە لە ماوەكانی داهاتوودا، پارەی گەنمی ئەو دوو ساڵەی جوتیارانی هەرێم لە بەغدادەوە رەوانەبكرێت و بە گەیشتنی دابەشدەكرێت.

بابەتی پێشتر

بەنزین و گاز هەرزاندەبن

بابەتی دواتر

بەهۆی هاوسەرگیریكردن لەگەڵ ژنێكی سوری گولـلەیەكی نا بە سەری هاوسەرەكەیەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share