زانیاریی نوێ لەسەر یەختە نقومبووەكەی كۆچبەران ئاشكرادەكرێت

كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان دەڵێت، یەختە نقومبووەكەی كەناراوەكانی یۆنان 73 سەرنشینی تیابووە و دەشڵێت، تائێستا 28 تەرم دۆزراونەتەوە كە 13یان منداڵن.

بەكر عەلی، سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكانی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە 1ی ئەم مانگە یەختەكەی كۆچبەران بە 73 سەرنشینەوە لە كەناراوەكانی توركیاوە بەرەو كەناراوەكانی یۆنان بەڕێكەوتووە.

وتیشی، “دوای 38 كاتژمێر یەختەكە پەكیدەكەوێت، بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریی چاككردنەوە و نەبوونی سەلامەتییەوە، لە نزیك پارێزگای ئیڤیا ئەو رووداوەی لێكەوتەوە”.

پێشتر 12 سەرنشینی یەختەكە رزگاركران كە هاوڵاتیی ئەفغانی، میسری و ئێرانین.

بەكر عەلی وتی، لە رۆژی دووەمی پاش رووداوەكە 21 تەرم دۆزرانەوە، بەیانی ئەمڕۆش 7 تەرمی دیكە دۆزرانەوە.

ئاشكراشیكرد، لەو 28 قوربانییە 13یان منداڵن، نازانرێت لەوانەی دۆزراونەتەوە هاوڵاتیی هەرێمی كوردستانیان تیایە یان نا.

سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەیەك هاوڵاتیی هەرێم كە خەڵكی دەڤەری راپەڕین، پیرەمەگرون و هەولێر-ن لە یەختەكەدا بوون.

بابەتی پێشتر

هەڵەبجە.. ژنێکی تر پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی وەرگرت

بابەتی دواتر

بەنزین و گاز هەرزاندەبن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share