بانكی ناوەندی لەبارەی گۆڕانكاری لە نرخی دۆلار وەڵامی نوری مالیكی دایەوە

بانكی ناوەندیی عێراق وەڵامی پێشنیازەكەی نوری مالیكی دەداتەوە سەبارەت بە نرخی دۆلار و جەختشیدەكاتەوە هیچ نیازێك بۆ كەمكردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی نییە.

لەو بارەیەوە سەرچاوەیەكی فەرمی لە بانكی ناوەندیی عێراق بە میدیاكانی عێراقی ڕاگەیاندووە، بانكی ناوەندی لە ئێستا و داهاتوودا هیچ نیازێكی نییە بۆ گۆڕینی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی هەر هەنگاوێكی لەو شێوەیەش كاریگەری نەرێنی لەسەر دۆخی ئابوریی عێراق دەبێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بانكی ناوەندیی بەهای ئێستای دۆلار بەرامبەر بە دینار وەك خۆی دەهێڵێتەوە، حكومەتی نوێش لەو بڕیارە ئاگادارە.

ئەوە لەكاتێكدایە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا پێشنیازیكرد بەهای 100 دۆلار بەرامبەر دینار داببەزێندرێت بۆ 137 هەزار و 500 دینار.

بابەتی پێشتر

لە مانگی ڕابردوودا 911 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێركاری لە سلێمانی لەدایكبوون

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید پله‌ی یه‌که‌می کۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌می چامپیۆنزلیگی یه‌کلاییکرده‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ دووەم جار نەوت دابەشدەكرێت

بۆ دووەم جار نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمدا دابەشدەكرێت. كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان رایگەیاند،…
Total
0
Share