دوایین نامەی عەبدولڕەحمان: “یەختەكەمان كونبووە، گەردنم ئازادبكەن”

عەبدولڕەحمان كە بە “محەمەد رانیەیی” ناسراوە، یەكێكە لەو كۆچبەرە كوردانەی لە نزیك دوورگەی ئیڤیای یۆنان یەختەكەیان ژێرئاوکەوت و تا ئێستا بێسەروشوێنن.

بەرەبەیانی دوێنێ سێشەممە، یەختێك بە 70 كۆچبەرەوە لە نزیك دوورگەی ئیڤیای یۆنان ژێرئاوکەوت. عەبدولڕەحمانی تەمەن 18 ساڵ كە خەڵكی رانیەیە، یەكێك بوو لە سەرنشینانی یەختەكە.

عەبدولڕەحمان پێشتر خوێندكار بووە، دووەم جاربوو رێگەی هەندەران بگرێتەبەر و ماوەی 45 رۆژ بوو لە توركیا بوو بە مەبەستی گەیشتنی بە ئەوروپا.

قەندیل مامی عەبدولڕەحمانە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كاتژمێر 01:32 خوولەكی بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە، عەبدولڕەحمان نامەیەكی دەنگیی بۆ زاوایەكیان كە لە ئەوروپایە ناردووە و وتوویەتی، “گەردنمان ئازادبكەن، یەختەكەمان كونبووە”.

لە نامە دەنگییەكەدا كە لای تۆڕی میدیایی ئێستا-یە، عەبدولڕەحمان دەڵێت، “كاكە ئەوە یەختەكەمان كونبووە، ئەگەر هەر شتێكم لێهات، گەردنم ئازادبكەن توخودا”.

بابەتی پێشتر

لە بەرامبەر بڕێک پارەی زۆردا کۆپییەکی دەستووری ئەمریکا دەفرۆشرێت

بابەتی دواتر

حەوت زانیاری لەسەر كەركەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share