ئاسایشی سلێمانی: هەر کەسێک بەبێ مۆڵەت درۆن بەکاربهێنێت سزای دەدەین

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی لەبارەی درۆنەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە، ڕایگەیاندووە، هەر کەسێک بەبێ مۆڵەت درۆن بەکاربهێنێت سزای دەدەین.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی مۆڵەت و ڕێکارەکانی بەکارهێنانی درۆن پێیوستە سەرجەم بەکارهێنەرانی ئامێری درۆن سەردانی ئاسایش بکەن.

ئاماژە بەوەکراوە، “ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم بەکارهێنەرانی ئامێری درۆن دەکاتەوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بکەن بۆ تۆمارکردنی ئامێرەکانیان و پێدانی ڕێنمایی لەسەر ڕێکارەکانی بەکارهێنانی”.

تێیدا هاتووە، هەر کەسێک بەبێ مۆڵەت ئامێری درۆن بەکاربهێنێت ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە و دەست بەسەر ئامێرەکەیدا دەگیرێت.

داواش دەکات لەکاتی بینین درۆندا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (106)ـەوە بکەن.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی.. چەند گەڕەكێك كۆنكرێت دەكرێت

بابەتی دواتر

بە ئەركێكی نهێنیی سوپای ئەمریكایە<br> بەهێزترین مووشەك دەگەڕێتەوە بۆشایی ئاسمان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share