شاندی باڵای پارتی و یەکێتی لە کۆبوونەوەدان

شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی کانونی یەکەم گەیشتە سلێمانی و لەلایەن بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانەوە پێشوازییان لێکرا و ئێستا شاندی هەردوولا لە کۆبوونەوەدان.

شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی، هۆشیار زێباری، پشتیوان سادق و مەحمود محەمەد، لەلایەن شاندی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتیی، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی، خەسرەو گوڵ محەمەد، ڕزگار عەلی و سۆران جەمال تاهیرەوە پێشوازییان لێکرا و کۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی و یەکێتی دەستیپێکردووە.

هەر ئەمڕۆ شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات و لەگەڵ شاندی بزوتنەوەکەدا کۆدەبنەوە.

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی باڵای پارتی و یەکێتی بەمەبەستی زەمینەسازی دەبێت بۆ کۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان هەریەکە لە پارتی، یەکێتی و گۆڕان.

تەوەرەکانی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی بریتی دەبێت لە، دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان کە لەبەردەم گۆڕانکارییەکاندا و پەیوەندییەکانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم، هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد تاوتوێدەکرێن.

 

بابەتی پێشتر

وەزیرانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەسەر چارەنوسی خوێندن سەردانی پەرلەمان دەکەن

بابەتی دواتر

لێکدانەوە ژمارەییەکان: بەرشلۆنە دەبێتە پاڵەوانی لالیگا و ڕیاڵ مەدرید سێیەم دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، لە ئەنجامى درێژبوونەوەى کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست سبەى هەرێمى کوردستان…
Total
0
Share