عەلی حەمەساڵح: چالاکوانانی بادینان سوڵحیان نییە

عەلی حەمەساڵح هۆكاری بێبەشبوونی چالاکوانانی بادینان لە لێبوردنی گشتی ئاشكرادەكات و دەڵێت، “چونکە سوڵحیان نییە!”.

لە نووسینێكدا لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك، عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە، “لێبوردنەکەی سەرۆکی هەرێم چالاکوانە بێتاوانەکانی بادینانی نەگرتەوە! چونکە سوڵحیان نییە! ئەوانەی لێبوردنیان بۆ دەرکراوە سوڵحیان هەیە!”.

ئەو پەرلەمانتارە نووسیویەتی، “ئەمڕۆ بەدواداچوونم کرد بۆ ئەوانەی کە لێبوردنەکەی سەرۆکی هەرێم گرتوونیەتییەوە، پێیان وتم: ئەمە بۆ ئەو حاڵەتانەیە سوڵحیان کردووە، لە نێوان خۆیان و لە مەکتەبە کۆمەڵایەتییەکان!!”.

هەروەها دەڵێت، “کەواتە: چالاکوانانی بادینان ناگرێتەوە! ئەوان بێتاوانن سوڵحی چی بکەن!!!، من 44 کاتژمێر لە دادگا بووم، نە تاوانێک کراوە، نە شاهید هەبوو نە بەڵگە”.

دوێنێ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیاری لێبوردنی گشتیی بۆ هەزار و 659 کەس دەرکرد.

بابەتی پێشتر

بەرنامەی کاری ئەنجومەنی نوێنەران لە دوای پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

ئاگر لە كامپێك كەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share