بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، لیستی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵی مووچەخۆران بە ئەلیكترۆنی دەكرێت و دەنێرێت بۆ بەغداد.
هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ مانگی یەكی ئەمساڵ هەموو فەرمانگەیەك بە ئەلیكترۆنی لیستی مووچە ئامادەبكات و دەنێرێت بۆ گەنجینە و دواتر وردبینی تێدا دەكات و دەنێرێت بۆ وەزارەتەكانی خۆیان و هەر بەو میكانیزمە رەوانەی بەغداد دەكرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو هەنگاوە كاریگەری لەسەر چارەسەركردنی ئەو گرفت و تێبینییانە دەبێت كە پێشتر لەسەر لیستی مووچە هەبووە.