توێژینەوەیەک: تەندروستیی دڵ پەیوەندی بە هاوسەرگیرییەوە هەیە

توێژینەوەیەکی پزیشکی نوێ سەلماندوویەتی کاریگەری هاوسەرگیری ناجێگیری و پڕ لە دڵەڕاوکێ کاریگەریی لەسەر تەندروستیی دڵ هەیە.

لە توێژینەوەیەکی نوێدا کە لە زانکۆی ییڵی ئەمریکی ئەنجامدراوە دەرکەوتووە، هاوسەرە نابەختەوەرەکان لە پەیوەندییەکانیاندا بە رێژەی %50 ئەگەری گەڕانەوە بۆ نەخۆشخانەیان هەیە دوای تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ، هاوکات بە رێژەی %67 ئەگەری دووبارە هەستکردنەوە بە ئازاری سنگیان بۆ دروست دەبێت لەماوەی ئەو ساڵەدا تووشی جەڵتەی دڵ بوون، بەراورد بەو کەسانەی کە فشارەکانیان کەمترە یان بێكێشەن لە هاوسەرگیریەکانیان”.

توێژەران لە توێژینەوەکەیاندا 1500 کەسیان بەکارهێنا کە تێکڕای تەمەنیان لە 47 ساڵاندا بوو و بەراوردیان کرد بە ماوەی دڵخۆشیان لە هاوسەرگیریەکانیاندا.

هاوکات، کۆمەڵێک پرسیاریان لێکردن سەبارەت بە چۆنێتی پەیوەندییە سۆزداریی و سێکسییەکانیان، دواتر پۆلێنیان کردن بۆ فشاری هاوسەرگیری کەم مامناوەند  و زۆر، دواتر ئەم پۆلێنبەندییەیان بەکارهێنا بۆ هەڵسەنگاندنی تەندروستی جەستە و ئاستی ئازار و چاکبوونەوە و ژمارەی ئەو جارانەی سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.

توێژەران لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەیان بۆیان دەرکەوتووە لە هەر 10 ئافرەتێک چواریان وە لە هەر 10 پیاوێک سیانیان تووشی فشاری توندی هاوسەرگیری بوون و دواتریش کاریگەرییەکانی لەسەر تەندروستی جەستە و مێشک دەردەکەوێت، بە تایبەت تەندروستی دڵ.

 

 

بابەتی پێشتر

رووداوێکی نامۆ.. رووفاتی مردوویەک دزرا

بابەتی دواتر

نووسینگەی قوباد تاڵەبانی لەسەر ئەو ژنەی لە لایەن خەسوویەوە سوتێندرا هاتەدەنگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share