بافڵ جەلال تاڵەبانی: گەرمیان قەڵای سەوزی یەکێتییە

بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کەرنەڤاڵی لیستی ٢٢٢ یەکێتی لە گەرمیان بەڕێوەچوو، تێیدا سەرۆک بافڵ وتارێکی پێشکەشکرد و چەندین پەیامی گرنگی ئاراستەی خەڵکی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان کرد.

گرنگترین وتەکانی سەرۆک بافڵ، لە کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدەکانی لیستی ٢٢٢ی یەکێتی لە گەرمیان:

– یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گەرمیانەوە بۆ بەغداد دەڕوات.

– بەڵێنبێت ئەوەی دەتانەوێت بۆتان دابیندەکەین.

–  بە بەڵێنی ئێمە رزگاری بوو بە قەزا، هەربۆیە ئەوەی دەیڵێین دەیکەین.

– کەم شوێن هەیە لە کوردستان وەک گەرمیان قوربانیدابێت.

– گەرمیان سەری شمشێرەکەی کورد و کوردایەتییە.

– ئێوە خاوەنی یەکێتین.

– ئێمە قەرزاری گەرمیانین.

–  ئێمە قوربانی و ئازایەتی لە ئێوە فێربووین.

–  ئێمە لە پشتەوەی هیچ حزبێک نابین، ئێستا ئێمە لە پێشەوەین و حزبەکانی دیکە لە پاش ئێمەوەن.

–  ئێستا حزبەکانی دیکە چاو لە ئێمە دەکەن.

–  گەرمیان قەڵای سەوزی یەکێتییە.

–  هەر ئێمەین باسی هەر چوار پارچەی کوردستان دەکەین، چونکە ئێمە هەموو کوردستان بە یەک چاو دەبینین.

–  کێ هێندەی یەکێتی شەهیدی هەیە؟

–  وتمان باڵانسی هێز لە هەرێم راستدەکەینەوە، راستمانکردەوە.

–  وتمان کەرکوک سەوز دەکەیەنەوە، سەوزمانکردەوە.

–  ئامانجی ئێمە پاراستنی هەرێمەکەمان و خزمەتی ئێوەیە، ئێمە دوژمنی هیچ حزبێک نین.

–  هەر حزبێک میللەت لە پێشەوە دانێت، ئێمە ئامادەین کاری لەگەڵ بکەین.

–  ئەمجارە خەڵکی باش دەنێرینەوە بەغداد، ئەگەر وەک پێویست نەبن لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکەین.

–  دەتوانین دانوستان بکەین و دەتوانین تێکیبدەین.

–  دەبێت داهاتی خۆتان بۆ خۆتان بێت.

–  ستراتیژ و بەرنامەی ئێمە هەر بۆ ئێوەیە و لە سوودی ئێوەیە.

–  داوا لە گەنجان دەکەم سەردانی کۆمیتە و مەڵبەندەکان بکەن تا نوێترببینەوە، یەکێتی یەکێتییەکەی جاران نییە.

–  وەک هەمیشە گەرمیان هێزی یەکێتییە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی پەرۆشی پەرەپێدانی هەموو ئەو پەیوەندییانەیە كە لە خزمەتی بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكانی وڵاتەكەماندایە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەڵمانیا لەگەڵ تان دێسی، سەرۆكی لیژنەی بەرگریی پەرلەمانی بەریتانیا كۆبووەوە.…
Total
0
Share