تەرمی دایكی بۆ چەندین ساڵ شاردووەتەوە تا موچەی خانەنشینییەكەی وەربگرێت

كوڕەكەی “درۆی” لەگەڵ كەسە نزیكەكانی كردووە بەوەی دایكی نایەوێت بیانبینێت

دەسەڵاتدارانی سلۆڤینیا پیاوێكی تەمەن 67 ساڵانەیان دەستگیركرد بەتۆمەتی شاردنەوەی تەرمی دایكی بۆ چەند ساڵێك و، بانگەشەكردنی ئەوەی كە هێشتا زیندووە تا بەردەوام بێت لە وەرگرتنی موچەی خانەنشینییەكەی.

كەسوكاری ژنەكە، كە ئەگەر لەژیاندا بووایە گەیشتبووە تەمەنی 97 ساڵی، لێكۆڵەرانیان لە ڕوداوەكە ئاگاداركردووەتەوە، دوای ئەوەی سەردانكردنیان بۆ ژنەكە لێ قەدەغەكراوە سەرەڕای چەندین جار دووبارەكردنەوە و داواكردنی.

توماز تۆمازیفیچ، وتەبێژ بەناوی پۆلیس لە لێدوانێكدا بۆ تەلەفزیۆنی فەرمی وتی، پۆلیسی تەرمی ژنەكەیان لەنێو شوققەیەكدا لە لیوبلیانا دۆزیوەتەوە”. ئەوەشی ڕوونكردەوە كە وادەردەكەوێت “مردنەكەی بەر لە چەندین ساڵ بووبێت”.

تائێستا هۆكاری مردنەكەی و تەنانەت بەرواری وردی مردنی ئاشكرانەبووە، بەڵام باوەڕوایە بەر لە شەش ساڵ پێش ئێستا بوبێت وەك ئەوەی سایتی (24ئۆر) بڵاویكردووتەوە، لەكاتێكدا یەكێك لە تەلەفزیۆنەكان ئاماژەی بەوەداوە هیچ كەس لە ساڵی 2011ەوە بە زیندوێتی نەیبینووە.

گومانی ئەوەش دەكرێت كە كوڕەكەی “درۆی” لەگەڵ كەسە نزیكەكانی كردبێت بەوەی دایكی نایەوێت بیانبینێت، وەك ئەوەی لە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكاندا بڵاوكراوەتەوە، بەدرێژایی ئەو ماوەیەش واژووی كردووە بۆ ئەوەی لە پارەی خانەنشینییەكەی سودمەندبێت.

بابەتی پێشتر

تەقینەوەیەك لە عەفرین نزیكەی 20 كوژراو و برینداری لێدەكەوێتەوە

بابەتی دواتر

بەهای نەوت دەستی بە بوژانەوە كرد و ڕۆژێكی باشی بەڕێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share