دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەكەم دەکرێت و ناوی یەكەم وەزارەت كە مووچە وەردەگرێت ئاشكراكرا.
بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان، لە رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 2ی 11ی 2022 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەكەم دەکرێت.
وەك لە خشتەكەی وەزارەتی دارایی و ئابوریدا خراوەتەڕوو، دابەشكردنی مووچە بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات و لە 22-23ی 11ی 2022 بە مووچەی خانەنشینیی پێشمەرگە کۆتاییدێت.