کەمیی ڤیتامینی خۆر “زۆر مەترسیدارە”.. مردنی پێشوەخت لە دەرگاکەت دەدات

توێژینەوەیەکی نوێ کە 300 هەزار کەسی پێگەیشتوو لە بەریتانیا بەشدارییان تێدا کردووە، پەیوەندیی نێوان کەمیی ڤیتامین D کە بە ڤیتامینی خۆر ناسراوە، لەگەڵ مردن ئاشکرادەکات.

ئەنجامەکانی توێژینەوەکە ئاماژە بە پێویستیی ڕیوشوێنی پاراستنی تەندروستیی گشتی دەکات بۆ پارێزگاریکردن لە ئاستی تەندروستیی ڤیتامین D لای دانیشتووان، هەروەها پەیوەندیی نێوان کەمیی ڤیتامین D و مردن ئاشکرادەکات.

توێژەرانی زانکۆی ئەدیلاید لە باشووری ئوسترالیا، توێژینەوەیەکی هەڕەمەکییان لەنێوان 307 هەزار و 601 کەسدا لە بەریتانیا ئەنجامدا، بۆدیاریکردنی بەڵگەی زانستی سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان کەمیی ڤیتامین D و مردن.

توێژەران هەڵسەنگاندنیان بۆ پێوانەکانی کەمیی ڤیتامین دی لە بەشداربووەکان و هۆکارە جینییەکانی دیکە و مردن کرد، هەروەها شیکارییان بۆ سەرجەم هۆکارەکان و بەتایبەتی کەمیی ڤیتامین دی کرد.

لە ماوەی 14 ساڵی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لێی تویژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی، مەترسیی مردن پەیوەندیی ڕاستەوخۆی هەیە بە کەمیی ڤیتامین Dیەوە، هەوەرها کاریگەرییەکەی زۆر زیاتر دەبێت لەو کەسانەی ڕێژەی ئەو ڤیتامینەیان زۆر کەمە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەرێم: پشكنینی تاقیگەیی بۆ توشبووانی كۆرۆنا و گومانلێكراوان بە خۆڕایی دەبن

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكرد، لە تاقیگەكانی كەرتی گشتی، پشكنینی تاقیگەیی بۆ گومانلێكراوان و توشبووانی كۆرۆنا بە خۆڕایی دەبێت.…
Total
0
Share