ئاكۆی شەهید حیكمەت سەردانی قوباد تاڵەبانی كرد و ڕایگەیاند، “چەند ڕۆژێك بەر لە ئێستا پەیوەندیم بە كۆمەڵێك لە هاوپیشە كۆنەكانم لەشاری هەولێر كرد، بەڵام تێگەیشتم كە من لەو پەیوەندییە هەڵەمكردووە و دەشڵێت، من كوڕی یەكێتیم و خۆم بە خاوەنی دەزانم چونكە خوێنم بەم حزبە بەخشیووە و كوڕی شەهیدم”.
ئاكۆی شەهید حیكمەت لە پەیامەكەشیدا نووسیویەتی، “زۆر سوپاسی بەڕێزیان دەكەم كە بە گەرمیی پێشوازیلێكردم و باوەشی دڵسۆزی و وەفای بۆ كردوومەتەوە بە گوێگرتن لە تەواوی كێشە و نیگەرانییەكانم كە هەمبووە و لێرەوە ڕایدەگەیەنم كە چەند ڕۆژێك بەر ئێستا پەیوەندیم بە كۆمەڵێك لە هاوپیشە كۆنەكانم لە شاری هەولێر كرد، بەڵام تێگەیشتم كە من لەو پەیوەندییە هەڵەمكردووە، چونكە بەم پەیوەندییە زیانم گەیاندووە بەناو و ناوبانگی خۆم و خانەوادەكەم و حزبەكەشم”.
دەشڵێت، “دەمەوێت هەموو لایەك ئاگاداربكەمەوە كە من كوڕی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانم و خۆم بە خاوەنی دەزانم، چونكە خوێنم بەم حزبە بەخشیووە و كوڕی شەهیدم، بۆیە بەڵێندەدەم هەردەم درێژەپێدەری ڕێبازی باوكم و مامە شەهیدەكانم بم و دووبارە زۆر سوپاس بۆ دڵسۆزی و بەدەمەوە هاتنی برای گەورەم كاك قوباد”.