لەبارەی دیاریكردنی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان وەزارەتی ئەوقاف روونكردنەوە دەدات

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی هەرێم ڕوونكردنەوە لەبارەی دیاركردنی یەكەم رۆژی مانگی ڕەمەزان دەدات و جەختیشدەكاتەوە پشت بەو پێشبینییانە نابەستین كە چەند فەلەكناسێك بڵاویانكردووەتەوە گوایە 23ی 3ی 2023 یەكەم رۆژی مانگی ڕەمەزانە.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە وەزارەت لیژنەیەكی باڵای پسپۆر هەیە بڕیار لەسەر دیاركردنی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەدەن كاتێك نزیكبینەوە ئەو لیژنەیە بڕِیاردەدەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “بڵاوكردنەوەی پێشبینییەكان كە لەلایەن چەند فەلەكناسێكەوە دەخرێنەڕوو پشتی پێنابەسترێت و كاری پێناكەین ئێمە لەگەڵ نزیكبوونەوەی ئەو وادەیە لیژنەیەكەمان كۆبوونەوە دەكەن و بڕیاردەدەن”.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) لیڤاندۆڤسکی له‌ کاتی زیادکراودا به‌رشلۆنه‌ی به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن برد

بابەتی دواتر

هاتوچۆی هەرێم روونكردنەوە دەدات<br>لەبارەی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلی تاكسییەوەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو کەس بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیرکران

مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ به‌كره‌جۆی‌ به‌شی‌ پۆلیسی نه‌هێشتنی‌ تاوان دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ كاری‌ ساخته‌یان كردووه‌. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share