ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییە‌كانی پۆلی دوازدە‌ ڕادەگەیەندرێت

دەتوانن لە تۆڕی میدیایی ئێستا-وە ئەنجامی تاقیکردنەوەکان وەربگرنه‌وه‌

وه‌زیری پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییە‌كانی خولی یە‌كە‌می پۆلی دوازدە‌ ڕادەگەیەندرێت.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى قوباد تاڵه‌بانى جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵادا، ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری پەروەردە ئاشكرایكرد كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 23ى ئاب، ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییە‌كانی خولی یە‌كە‌می پۆلی دوازدە‌ ڕادەگەیەندرێت.

خوێندکاران دەتوانن لە تۆڕی میدیایی ئێستا-وە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانیان وەربگرنه‌وه‌.

بۆ سەردانی وێبسایتی ئەنجامی تاقیكردنەوەكان كلیك لێرە بكە.

بابەتی پێشتر

ئەنچلۆتی گێچی سێ یاریزانی سفرکردووەتەوە

بابەتی دواتر

فوئاد حسێن لە ڕوسیایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
6
Share