حكومەتی عێراق: بەجدی كاردەكەین بۆ دەستەبەركردنی ڤاكسینی كۆرۆنا

سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەجدی كاردەكەن بۆ ئەوەی بەزوترین كات ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بكڕێن.

مستەفا كازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی كانونی یەكەم وتی، “بەجدی کاردەکەین بۆ ئەوەی بە زوترین کات، ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بکڕین”.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نوسینگەكەی، ئەو وتانەی كازمی ئەمڕۆ لەمیانەی كۆبوونەوەیدا بووە لەگەڵ لیژنەی باڵای تەندروستیی و نیشتمانیی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

پێشتر حەسەن نازم، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لەمیانی کۆبونەوەی دوێنێ-ی ئەنجومەنی وەزیراندا، تاوتوێی ئەوە کراوە کە ھەر کاتێک بەکارھێنانی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانییەوە پەسەندکرا، ئەوا پارە بۆ کڕینی ڤاکسینەکان خەرج بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چین لەدوای 2020ـەوە ئەمڕۆ بەرزترین ژمارەی تووشبوونی بە کۆرۆنا تۆمارکرد.. 25 ملیۆن کەس لە کەرەنتینەدان

دەسەڵاتی تەندروستیی وڵاتی چین ڕایگەیاند، لەمڕۆدا 13 هەزار و 146 تووشبووی کۆرۆنایان تۆمارکردووە، ئەوەش بەرزترین ژمارەیە لەدوای شەپۆلی…
Total
0
Share