عێراق دووەم گەورەترین هاوردەكاری ئێرانە لە حەوت مانگی ڕابردوودا

بەپێی دوایین داتاكان كە لەلایەن گومرگی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بڵاوكراوەتەوە، لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا هەناردەی شمەك و كاڵاكانی ئێران  بۆ چەند وڵاتێك زياديكردووە و عێراق دووەم گەورەترین هاوردەكاری ئێرانە.

لەو بارەیەوە مورتەزا عەمادی وتەبێژ بە ناوی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی گومرگی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، لە حەوت مانگی ڕابردوودا ئێران شمەك و كاڵاكانی بۆ هەریەك لە چین، عێراق، ئیمارات، توركیا و هیندستان هەناردەكردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، قەبارەی ئاڵوگۆرەكە لەگەڵ چین گەیشتووە 9.181 ملیار دۆلار، لەگەڵ عێراق 4.029 ملیار دۆلار، ئیمارات 3.476 ملیار دۆلار و هیندستان 1.098ملیار دۆلار.

بەرپرسەكەی ئێران ڕاشیگەیاندووە، ئەو كاڵایانەی هەناردەكراون بریتین لە برنج، گەنم، سۆسیا، شەكر، زەیت، و شەكر و چەندین كەلوپەل و خۆراكی دیكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵاوسان لە تورکیا پێشبینییەکان تێدەپەڕێنێت.. لە بەرزترین ئاستی 20 ساڵی ڕابردوودایە

داتاکان دەریدەخەن تێکڕای ساڵانەی هەڵاوسان لە تورکیا گەیشتووەتە 69.97%، ئەوەش لەسەروو پێشبینییەکانەوەیە و بەرزترین ئاستە لە 20 ساڵی…
زیاتر ببینە

وەزیری نوێی نەوتی ئێران: پلانمان هەیە بۆ گەشەپێدانی پێگەی وڵاتەکەمان لە ڕێکخراوی ئۆپیک

جەواد ئەوجی وەزیری نەوتی ئێران ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی کاردەکات بۆ گەشەپێدانی پێگەی ئێران لە ڕێکخراوی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت “ئۆپیک”،…
Total
0
Share