ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی مەغریب لە بەرزبوونەوەدایە

وەزارەتی ناوخۆی مەغریب رایگەیاند ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەوە بۆ دوو هەزار و 862 کەس بەرزبووەتەوە و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە دوو هەزار و 562 کەس.

یز ئاخانووچ سەرۆک وەزیرانی مەغریب، ئەوەی ئاشکرا کرد کە بە سێ قۆناغ رووبەڕووی کاریگەرییەکانی بوومەلەرزە وێرانکەرەکە دەبنەوە کە ئەوانیش بریتین لە بەڕێوەبردنی قەیرانەکە، ئاوەدانکردنەوەی ماڵی ئەو هاوڵاتییانەی زیانیان بەرکەوتووە لەگەڵ گرنگیدان بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان لەو ناوچانەی بوومەلەرزەکە تێیدا روویداوە.

بەهۆی بوومەلەرزە  وێرانکەرەکەی مەغریبەوە زیاتر لە 500 خوێندنگە زیانیان بەرکەوتووە کە بەهۆیەوە زیاتر لە 100 هەزار خوێندکار لە خوێندن بێبەشبوون، ئەوە بێجگە لەوەی ژمارەیەک رێگاوبانیش داخراون و چەند شوێنێکی مێژووی ئەو وڵاتەش زیانی گەورەیان بەرکەوتووە.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە پێویستە هـەرێم رێككەوتنی سیاسی لەگەڵ بەغداد بكات

بابەتی دواتر

زانا ئەمریکییەکە لە ئەشکەوتەکەی تورکیا رزگارکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتێکی ئەوروپی: حکومەتی تورکیا داعشی ڕاسپاردووە بۆ ئەنجامدانی تەقینەوە خوێناوییەکەی ئەنقەرە

ڕاپۆرتێکی ئەوروپی حکومەتەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان تۆمەتبار دەکات بە ڕاسپاردنی ڕێکخراوی داعش بۆ جێبەجێکردنی تەقینەوە خۆکوژییەکەی ئەنقەرە لە…
Total
0
Share