بەپێی دوایین داتاكان كە لەلایەن گومرگی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بڵاوكراوەتەوە، لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا هەناردەی شمەك و كاڵاكانی ئێران بۆ چەند وڵاتێك زياديكردووە و عێراق دووەم گەورەترین هاوردەكاری ئێرانە.
لەو بارەیەوە مورتەزا عەمادی وتەبێژ بە ناوی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی گومرگی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، لە حەوت مانگی ڕابردوودا ئێران شمەك و كاڵاكانی بۆ هەریەك لە چین، عێراق، ئیمارات، توركیا و هیندستان هەناردەكردووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، قەبارەی ئاڵوگۆرەكە لەگەڵ چین گەیشتووە 9.181 ملیار دۆلار، لەگەڵ عێراق 4.029 ملیار دۆلار، ئیمارات 3.476 ملیار دۆلار و هیندستان 1.098ملیار دۆلار.
بەرپرسەكەی ئێران ڕاشیگەیاندووە، ئەو كاڵایانەی هەناردەكراون بریتین لە برنج، گەنم، سۆسیا، شەكر، زەیت، و شەكر و چەندین كەلوپەل و خۆراكی دیكە.