15 خولەك لەمەوبەر لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی سلێمانییەوە كوڕەكەی جەمیل هەورامی لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی گاردن سيتی لە شاری سلێمانی دەستگیركرا.
دوای رووداوی تەقەكردنەكەی ئێوارەی دوێنێی سلێمانی و برینداربوونی كەسێك، كوڕی سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان كە بە تۆمەتباری رووداوەكە ناوبرا روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.
ئاژوان جەمیل هەورامی كوڕی جەمیل هەورامی، پێشمەرگەی دێرین و سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستانە لە روونكردنەوەكەیدا دەڵێت، بەناڕەوا سكاڵای لەسەر تۆماركراوە لە دادگای باری كەسێتیی سلێمانی و لەلایەن دادوەری باری كەسێتیی سلێمانی فەرمانی گرتنی بۆ دەركراوە.
بەپێی زانیارییەكان كە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون 15 خولەك لەمەوبەر بە بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی سلێمانییەوە كوڕەكەی جەمیل هەورامی لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی گاردن سیتی لە شاری سلێمانی دەستگیركرا.