(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە بەرانبەر ڤالێنسیا دوو خاڵی دیکەی لەدەستدا

بەرشلۆنە دوو خاڵی دیکەی بەرانبەر ڤالێنسیا لەدەستدا

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 14ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای خۆیدا بەرانبەر ڤالێنسیا تۆمارکرد.

ئەمشەو بارسا لە یاریگای کامپ نو میوانداری یانەی ڤالێنسیای کرد و لوتکەی ئەم هەفتەیەی خولەکە بە یەکسانبوون (2-2) کۆتاییهات.

لە سەرەتاکانی تایمی یەکەم شەمشەمە کوێرەکان توانیان باڵادەستی نیشانبدەن، لە خولەکی 30 مواکتار دیاخابی گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.

کاردانەوەی بەرشلۆنە خێرابوو، لە خولەکی 45 لیۆنێل مێسی گۆڵی یەکسانکردنەوەی تۆمارکرد و ئەو تایمە بە گۆڵێک یەکسانبوون کۆتاییهات.

https://streamable.com/aaha28

لە تایمی دووەمدا هەردوو یانە هاوسەنگی بە ئاستیانەوە دیاربوو، چەندین هەلی تۆمارکردنی گۆڵیان ڕەخساند، لە خولەکی 52 ڕۆناڵد ئاورخۆ گۆڵی دووەمی یانەی خانەخوێی تۆمارکرد و لە خولەکی 69 ماکسی گۆمێز ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە (2-2)، یارییەکەش بە یەکسانبوون کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، بەرشلۆنە بە (21) خاڵ لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگای جێگیربوو و یانەی ڤالێنسیا بە کۆکردنەوەی (15) خاڵ لە پلەی 13 بۆ 12 سەرکەوت.

بابەتی پێشتر

یۆنان: سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر توركیا پەیامێكی بەهێز و ڕوونە

بابەتی دواتر

وەزیرێكی عێراق: دەبێت موچەی فەرمانبەر لەسەر بنەمای ئەرك و لێهاتوویی دیاریبكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share