دادگای کەرکوک، فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ بکوژی رێبوار محەمەد، جێگری لێپرسراوی کۆمیتەی 11ی پەنجا عەلیی یەکێتی لە کەرکوک دەركرد.
فەرمانەكە لە لایەن دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای کەرکوک دوێنی پێنجشەممە دەركراوە و دادگا پشتبەست بە بەڵگەكانی تاوان و دانپێدانانی بکوژەكە، فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەركردووە.
رێبوار محەمەد جێگری لێپرسراوی کۆمیتەی 11ی پەنجا عەلیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ، لە لایەن كەسێكەوە لەسەر ماتۆڕسكیلەوە لە گەڕەکی پەنجا عەلی درایەبەر دەستڕێژی گولـە و گیانیلەدەستدا.