ژنێك هاوسەرەكەی بە چەقۆ كوشت

ژنێك هاوسەرەكەی بە چەقۆ كوشت و هۆكارەكەی ئاشكراكرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی هێزەكانی پۆلیس، ژنێك لە شاری نەجەف دوای دروستبوونی مشتومڕ لەگەڵ هاوسەرەكەیدا، چەند چەقۆیەكی لە سنگ و هەناوی هاوسەرەكەی داوە و كوشتوویەتی.

پۆلیسی پارێزگای نەجەف دەڵێت، رووداوەكە لە ناو ماڵی ژن و پیاوەكەدا روویداوە و بەهۆی ناكۆكیی خێزانییەوە، شەڕ لە نێوان دوو هاوسەرەكەدا دروستبووە و بەو هۆیەوە ژنەكە بە چەقۆ هێرشیكردووەتەسەر هاوسەرەكەی و كوشتوویەتی.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە كە دوای ئاگاداركردنەوەی هێزەكانی پۆلیس لە رووداوەكە، ژنەكە دەستگیركراوە و لە لێكۆڵینەوەی سەرەتاییدا، دانی بە كوشتنی هاوسەرەكەیدا ناوە و هۆكارەكەی گەڕاندووەتەوە بۆ كێشەی خێزانی.

بابەتی پێشتر

گرنگترین كانزا و ڤیتامینەكان بۆ بەهێزكردنی قژ

بابەتی دواتر

وردەكاریی رووداوی تەقەكردنەكەی ئەمشەوی سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share