12 چەكداری شانە نووستووەكانی داعش لە كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان دەستگیركران

ژمارەیەك لە تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان

ئاشكراكردن و دەستگیركردنی شانە نووستووەكانی داعش لە كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان بەردەوامە و ئەمڕۆ 12 چەكداریان دەستگیركران.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، لە هەردوو پارێزگای كەركوك و نەینەوا “12 تیرۆریستی داعش” لە لایەن هێزەكانیانەوە دەستگیركراون.

بەپێی راگەیەندراوێك كە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردووەتەوە، زانیاریی هەواڵگریی لەبارەی شانە نووستووەكانی داعش لە كەركوك و نەینەوا كۆكراوەتەوە و دوای ئاشكراكردنی شوێنی ئەو 12 چەكدارەی داعش، هێزێكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستگیریكردوون و ئاشكرایكرد، “پێشتر دادگا بڕیاری دەستگیركردنی بۆ ئەو 12 تیرۆریستە دەركردبوو”.

بابەتی پێشتر

مستەفا كازمی پۆستەكەی ڕادەستی محەمەد شیاع سودانی كرد

بابەتی دواتر

گۆتێرێش بۆ سودانی:<br>دوو وەزیرەكەی تر دیاریبكەن و داواكاریی خەڵك بەجێبهێنن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share