ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی دەكات
لە پەیامەكەیدا هاتووە، “پیرۆزبایيتان لێدەكەم بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی عێراق و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم لە كارەكانتان و زۆر دڵنیام كە شایستەی ئەم پۆستەن”.
هەر لە پەیامەكەیدا هاتووە، خودای گەورە یارمەتیت بدات لە ئەنجامدانی ئەركەكانتدا و پشتیوان بەخودا پشتیوانتان دەبین بۆ خزمەتی ئەم گەلە دێرینە.