پەرلەمانتارێك: بەپێی كارنامەكەی حكومەت بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی نەوتی هەرێمەوە كاری پێناكرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەپێی كارنامەكەی كە محەمەد شیاع سودانی كاری لەسەردەكات بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە دۆسیەی نەوتی هەرێم كاری پێناكرێت و دەبێت لە ماوەی شەش مانگدا یاسای نەوت و گاز لە پەرلەمان دەربچێت و هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی نەوت و بودجە بەپێی دەستوور بگەنە ڕێككەوتن كە ئەوەش لەبەرژەوەندیی هەرێمی كوردستانە.

پێشتر دادگای فیدڕاڵیی عێراق یاسای نەوت و گاز كە لە پەرلەمانی كوردستان دەرچووێندراوە بە نایاسایی ناوی برد.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەپێی كارنامەكەی كە محەمەد شیاع سودانی كاری لەسەردەكات، بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە دۆسیەی نەوتی هەرێم كاری پێناكرێت و دەبێت لە ماوەی شەش مانگدا یاسای نەوت و گاز لە پەرلەمان دەربچێت بەو مەرجەی هەرێمی كوردستانیش هەماهەنگ بێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد, لە كارنامەكەی حكومەتدا چەند بڕگەیەكی گرنگ هاتووە لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستانە لەوانە خەرجكردنی شایستە داراییەكانی هەرێم و چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكییەكان لە نێوان هەردوولادا و لەگەڵ ئەوەشدا دەركردنی یاسای نەوت و گاز كە دەتوانرێت كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەر بكات.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش كرد، محەمەد شیاع سودانی وەكو ئەوەی باسكراوە هەر پۆستێكی وەرگرتبێت گەندەڵی تێدا نەكردووە ئەگەر پشتیوانی بكرێت ئەو بەرنامەیەی دایناوە سەركەوتوو دەبێت.

بابەتی پێشتر

سیستمی پریپەید بۆ باخ و ڤێلاكانیش دادەنرێت؟

بابەتی دواتر

هەفتەی داهاتوو پارەی مامۆستایانی وانەبێژ دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share