وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی دەكات و جەختیشدەكاتەوە لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە هاوبەشەكانمان كاردەكەین.
دوای پێدانی متمانە بە كابینەكەی محەمەد شیاع سودانی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، نید برایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی كرد و ڕایگەیاند، وڵاتەكەی چاوەڕوانی باشتركردنی دۆخی خزمەتگوزارییە لە عێراق و پێویستە كابینەكەی سودانی زامنی عێراقێكی سەقامگیر و خاوەن سەروەری بێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕاشیگەیاندووە، گەلی عێراق چاوەڕێی باشتركردنی دۆخی ئابوری دەكات و پێویستە سنوورێك بۆ گەندەڵی بە هەدەردانی سامانی گشتی دابندرێت و خزمەتگوزاریی باشتر پێشكەشی گەلی عێراق بكرێت.