مستەفا كازمی وتاری ماڵئاوایی پێشكەشكرد

كەمێك پێش ئێستا و دوای متمانەدان بە كابینەكەی محەمەد شیاع سودانی، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق وتاری ماڵئاوایی پێشكەشكرد و ڕایگەیاند، خۆپیشاندەرانمان پاراست و ڕێگریمان كرد لە خوێنڕشتن و لەم قۆناغەدا كۆتایی بە هەڕەشەی تیرۆر لە وڵاتدا هێندرا.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، توانیمان ئاڵوگۆڕی ئاشتییانەی دەسەڵات بكەن و لەم قۆناغەدا عێراق خاوەن سوپایەكی بەهێزە و وتیشی، هەموو هێزەكان ڕاهێنان و مەشقیان پێكراوە و پێویستە حكومەتی داهاتوو بەردەوامبێت لە ئاوەدانكردنەوە وپڕچەكردنی سوپا و ئێمە دۆخێكی ئەمنیی باش ڕادەستی حكومەتی نوێ دەكەین.

بابەتی پێشتر

خالید شوانی: گەرەنتیمان بۆ داواكارییەكانی كورد وەرگرتووە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share