وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم بڵاویكردووەتەوە، بە بڕی زیاتر لە 113 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی ڕاكێشانی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی 7- 39ی هۆمەرەكوێر لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ڕەزامەندیی لەسەر دراوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو بڕە پارەیەی ڕەزامەندیی لەسەر دراوە 113 ملیۆن و 398 هەزار و 500 دینارە ئەو گوژمەیە لەسەر بنەمای ڕێژەی 17%ی داهاتی ئاوی سلێمانییە و بەپێی ڕیزبەندیی پلانی ئەمساڵ و بەپێی یاسا و ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات خەرجدەكرێت و ئەم پڕۆژەیە كاریگەریی ئەرێنی لەسەر پەرەپێدانی پڕۆسەی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە لەو گەڕەكەی شاری سلێمانی دەبێت.