چاڤی سێ یاریزانی دیکەی لەدەستدا و نەخۆشخانەی بارسا پڕبووە

یانەی بەرشلۆنە بەفەرمی تووشبوونی هەریەک لە عوسمان دێمبیلی، گاڤی و ساموێل ئومتیتی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پشتڕاستکردەوە.

دوای تووشبوونی هەریەک لە کلیمۆنت لۆنگلێت، ئەلیخاندرۆ باڵدی، دانی ئالڤێس و جۆردی ئەلبا، ئەمڕۆ چوارشەممە، یانەی بەرشلۆنە بەفەرمی تووشبوونی سێ یاریزانی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاسکرا کرد، یاریزانەکانی پێکهاتوون لە: ئومتیتی، گاڤی و دێمبیلی.

بەپێی سەرچاوەکە، دێمبیلی هەستی بە گێژبوون کردووە و بەوهۆیەوە ستافی پزیشکی بارسا پشکنینی (PCR)یان بۆ سەرجەم یاریزانەکان کردووە، دەرکەوتووە سیانەی ناوبراو هەڵگری ڤایرۆسەکەن، چاوەڕوانیش دەکرێت ڕێژەکە بەرزتر ببێتەوە.

جگە لە تووشبووان بە کۆرۆنا، هەریەک لە ئانسو فاتی، پێدری، مێمفس دیپای، مارتین برەیزوایت و سێرجی ڕۆبێرتۆ بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتوونەتەوە، قورسە هیچ یەکێک لەو یاریزانانە بتوانن لە یاریی داهاتووی یانە کەتەلۆنییەکە بەشدارییبكەن، کە بڕیارە دووی کانونی دووەمی 2022 لە یاریگای یانەی مایۆركا “لاپاڵما” ئەنجامبدرێت.

کۆی گشتی پێکراو و نەخۆشەکانی یانەی بەرشلۆنە لەسەر ئاستی یاریزانان گەیشتووەتە 12، ئەوەش لەڕووی هونەرییەوە کێشە بۆ چاڤی دروستدەکات، بەتایبەت لە یاریی داهاتوودا بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتە زەردەکانەوە ناتوانێت بەشداری بە سێرجیۆ بوسکێتس-یش بکات.

بابەتی پێشتر

(NBA) واریەرز بەرامبەر دێنڤەر کەوت و هیوستن بەردەوامە لە دۆڕاندن

بابەتی دواتر

شێخی سعودیە یانەی ئینتەر میلانیش دەکڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ مەدرید پەشیمانە

بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید پەشیمانن لە فرۆشتنی یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانیان بە یانەی ئینتەر میلان. ماڵپەڕی “دیفێنسا سەنتڕاڵ”ی…
زیاتر ببینە

ئەرجەنتین (42 بە 10)ی وەرگرت

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین بەهۆی ناسناوی مۆندیالی قەتەرەوە، بەبڕی 52 ملیۆن دۆلار قازانجی دارایی بەدەستهێنا. بەهۆی بەدەستهێنانی ناسناوی…
Total
0
Share