كەشناسیی هەرێم: باران و هەورەبروسكە چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی ئەمڕۆ باران ناوچە جیاجیاكان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەكانیش هەورەبروسكەی لەگەڵ دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە زۆربەی كاتەكان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمەباران لە کات و ناوچەی جیاجیا.

دەشڵێت، رێژەى بارانەکە لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت، هەندێکجار هەورەبروسكەی لەگەڵدا دەبێت.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی هەینیش بەپێی پێشبینییەكان، ئاسمان هەوری تەواو و نیمچەهەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی شارەكانیش بە پلەی سیلیزی بەمجۆرە دەبن:
هەولێر: 28 پلە
سلێمانی: 28 پلە
دهۆک: 27 پلە
کەرکوک: 32 پلە
هەڵەبجە: 30 پلە
زاخۆ: 28 پلە
سۆران: 25 پلە
گەرمیان: 36 پلە

بابەتی پێشتر

كچێك بە كوژراوی لە بەردەڕەش دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

ئامانجی بەرشلۆنە لای چاڤی شتێکی ترە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

بڕیارە ڕۆژی دووشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان ئاشكرایدەكات درێژكردنەوەی ئەم خولەی كارەكان و گفتوگۆكردن لەبارەی…
Total
0
Share