بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم کارەکانی راگرت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەهۆی چەند گرفتێکەوە ئەمڕۆ کارەکانیان رادەگرن و داوا دەکەن هاوڵاتییان ئەرک نەکێشن و سەردانیان نەکەن.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، ”بەهۆی چەند گرفتێك و نوێکردنەوەی بەرنامەکانی سێرڤەری سەرەکیی کۆکردنەوەی کرێی ئاو، ئەمڕۆ کارەکانی خۆمان رادەگرین”.

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە داوایەکیش لە هاوڵاتییان دەکات و دەڵێت، ”داوا لە هاوڵاتییان دەکەین ئەمڕۆ بۆ رایکردنی مامەڵەکانیان ئەرک نەکێشن و سەردانی بنکەکانمان نەکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمی ئێستا ڕێگریلێكرا.. ڕێگەنەدرا میدیاكان خۆپیشاندانی كەسوكاری چالاكوانانی بادینان بگوازنەوە

لەلایەن بازگەیەكی ئاسایشەوە ڕێگەنەدرا تیمی تۆڕی میدیایی ئێستا بگاتە شیلادزێ بەمەبەستی ڕووماڵكردنی خۆپیشاندانی كەسوكاری چالاكوانانی بادینان. بڕیاربوو كاتژمێر…
Total
0
Share