ڕیاڵ مەدرید نوێنەری ڕەوانەی بەڕازیل کردووە

ئەستێرەی لاوی یانەی پاڵمێراس، ئێندریک فیلیپی سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپای ڕاکێشاوە و ڕیاڵ مەدرید یەکێکە لە یانە خوازیارەکانی.

لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 34ی خولی بەڕازیل، یانەی پاڵمێراس بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئەتلەتیکۆ پارانێنسی بردەوە، دووان لە گۆڵەکانی پاڵمێراس لەلایەن ئێندریک فیلیپییەوە تۆمارکران.

ئێندریک لە پێگەکانی هێرشبەری سەرەڕم و باڵەکانی هێرشبردندا یاریدەکات، لەلایەن میدیاکانەوە بە “ڤینیسیۆزی نوێ” ناودەبرێت.

شەوی ڕابردوو “بەهرەدارەکە” ڕیکۆردێکی شکاند 106 ساڵە هیچ یاریزانێکی پاڵمێراس نەیشکاندووە، بووە گەنجترین گۆڵکار کە لە تەمەنی 16 ساڵ و سێ مانگدا گۆڵی تۆمارکردووە.

ماڵپەڕی “ئۆ گلۆبۆ”ی بەڕازیلی نووسیویەتی، یانەی ڕیاڵ مەدرید نوێنەری ئاراستەی بەڕازیل کردووە بۆ چاودێڕیکردنی یاریزانەکە، لە هەمان کاتدا پەیوەندییان لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی و کەسە نزیکەکانیدا پێکهێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لوتکه‌ی زه‌به‌لاحه‌کان به‌بردنه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ به‌لجیکا کۆتاییهات

هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسای پاڵه‌وانی جیهان له‌ قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا، ڕووبه‌ڕووی به‌لجیکا بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی مێژوویی تۆمارکرد.…
Total
0
Share