ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدەدات و چەند پرسێک تاوتوێدەکات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، “ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دیدگا و ستراتیژی ئەنجومەنی گشتی راژە، سەبارەت بە رێکخستنەوەی وەزیفەی گشتی”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا پێشنیاری وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار بۆ ههمواركردنهوهی خشتهی ژماره پێنج له بڕیاری ئهنجومهنی وهزیران، تایبەت بە بهكرێدانی ناوچه پیشهسازییهكان دەخرێتەڕوو”.
ئاشکراشی کرد، “ڕاپۆرتی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان تایبەت بە ڕەوشی پێکهاتەی نەتەوەیی تورکمان و کلدانی سریانی ئاشووریی و پێشنیاریان بۆ جێگیرکردنی ڕۆژێک وەک بۆنەیەکی فەرمی لە ڕۆژمێری فەرمی هەرێمی کوردستان بە ناوی (ڕۆژی پێکەوەژیان دەخرێتەڕوو و بڕگەی چوارەم، تایبەتە بە خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی تایبەت بە کێشەی کۆگاکان و گواستنەوەی بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان”.