بافڵ جەلال تاڵەبانی: نابێت ئەو لێكتێگەیشتنەی لەسەر مووچە كراوە بەربەستی بۆ دروستبكرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ستیڤ بیتنەر، كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا كە شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ ئامادەیبوو دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان تاوتوێكران و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندی و هاریكارییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكا كرایەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە سەختی دۆخی هاونیشتمانییان بە گشتی و مووچەخۆران بە تایبەتی كرد و رایگەیاند، “نابێت ئەو لێكتێگەیشتنەی لەسەر مووچە كراوە بەربەستی بۆ دروستبكرێت، هەوڵی خۆمان خستووەتەگەڕ بۆ جێبەجێكردنی و بەردەوام لەگەڵ تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەكان لە پەیوەندیداین”.

سەرۆك بافڵ وتی، “ئێستا دەبێت تیمە تەكنیكییەكان ئەركی خۆیان جێبەجێبكەن و هەر ئاستەنگێك بێتە پێشەوە دەبێت هەوڵی چارەسەركردنی بدەن”.

لای خۆیەوە، كونسوڵی گشتیی ئەمریكا رۆڵی سەرۆك بافڵی لە نزیككردنەوەی لایەنەكان بۆ گەیشتنە لێكتێگەیشتن بەرزنرخاند.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share