میدیای فەرمیی یەکێتی دەڵێت، “بەشێك لە سەركردەكانی پارتی ئاهەنگ و گەعدەی سیاسی نییە قسەی ئاستنزمی تێدا نەكەن”.
میدیای فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان، وەڵامی لێدوان و هێرشی هەندێك لە بەرپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی حزبەكەیەوە دەداتەوە و دەڵێت، “حزبێك كە خۆی نزیك نیو سەدەیە حزوری لە كەركوك نەمابێت و كەس بە ناوەندی كەمەندكێش نەزانێت، بۆچی دەبێت ببێتە دەمڕاستی كوردایەتی لە كەركوك و بوێرێت قسە لەسەر ناسنامەی كەركوك و ناسنامەی نیشتمانیی تێكۆشەرەكانی بكات؟”.
میدیای یەکێتی نووسیویەتی، “بەشێك لە سەركردەكانی پارتی بۆنە و ئاهەنگ و گەعدەی سیاسی نییە قسەی ئاستنزمی تێدا نەكەن، واشدەزانن كە وەڵام نادرێنەوە گوایە هەق بە لای ئەوانەوەیە! نەخێر كێشە ئەوەیە نازانرێت چۆن وەڵامی ئاستنزمیی وا بدرێتەوە”.