کەشناسی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سبەی شەوەوە ئەگەری نمە باران و هەورە تریشقە هەیە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە درەنگانی شەودا ئەگەری نمە باران و هەورە تریشقە هەیە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان، پلەکانی گەرمابەرز دەبێتەوە بە (1 تا 2 ) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوی ئەمڕۆ”.

سەبارەت بە بەرزترین پلەکانی گەرمای هەرێم کەشناسی هەرێم ئاشکرای کرد، “هەولێر:26 ، سلێمانی: 25، دهۆک: 26، کەرکوک : 29، هەڵەبجە:26، زاخۆ: 26، سۆران:24، گەرمیان: 30”.

 

بابەتی پێشتر

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا: بەبێ پێدانی پارەی کارەبا ناتوانرێت بە دادپەروەری بگەیەندرێتە هاوڵاتیان

بابەتی دواتر

بەهۆی خۆرگیرانەوە دەوامی خوێندنگەکانی هەرێم راگیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share