لە سنووری ناحیەی مەیدان دوو راوچی دەستگیرکران و دەستیش بەسەر ئاسکێکی راوکراودا گیرا.
بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ناحیەی مەیدان ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، “لە سنووری ناحیەی مەیدان دوو راوچی دەستگیرکراون و بە فەرمانی دادوەر راگیراون”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “لەکاتی دەستگیرکردنی راوچییەکاندا دەستبەسەر چەند کەرەستەیەکی راوکردن و لاشەی ئاسکێکی راوکراودا گیراوە”.