نوێترین زانیاری لەبارەی دۆسیەکەی سلێمان هەڵشۆیی

وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، لە دوای دەستگیرکردنەوەی لە ماوەی رابردوودا جارێکی دیکە سلێمان هەڵشۆیی بە بارمتەی یاسایی ئازادکراوەتەوە.

شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە چەند مانگی رابردوودا سلێمان هەڵشۆیی بە بارمتەی یاسایی ئازادکرا، بەڵام دواتر بەهۆی دروستبوونی کێشە لەگەڵ ئەو کەسانەی مامەڵەی لەگەڵ کردبوون جارێکی دیکە دەستگیرکرایەوە”.

وتیشی، “ئەم جارەش بە بارمتەی یاسایی ئازادکراوەتەوە، بەڵام ناو بەناو بەهۆی دروستبوونی کێشە لە نێوان خۆی و هاوبەشەکانی روو لە بنکەی پۆلیس و دادگا دەکەنەوە”.

ئاشکراشی کرد،”دۆسیەکەی لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدا ماوە، ناتوانرێت دۆسیەکە بکشێنرێتەوە، بەڵام گەر داواکارەکان لە مافی خۆیان خۆشببن یان لە نێوان خۆیاندا رێکەوتن بکەن دەتوانن تەنازول بکەن، بەڵام ئەوەش رێی تێناچێت، چونکە زیاتر لە هەزار کەس داوای یاسایی تۆمارکردووە کە ئەستەمە هەمووی لە مافی خۆی خۆشبێت”.

بە وتەی شۆڕش ئیسماعیل، “راستە  چەندین حاڵەتی دیکەی هەڵخەڵەتاندن و بردنی پارەی هاوڵاتیان لە سنووری راپەڕین تۆمارکراوە، بەڵام دڵنیاتان دەکەمەوە ئامارەکان بە گشتی نەک لە سنوورەکەمان لە هەرێمی وکوردستان زیادیان کردووە، بەڵام ئەوەی وایکردووە هی دەڤەرەکەی ئێمە زیاتر دیاربێت ئەوەیە کە شوێنێکی بچوکترە بەراورد بە پارێزگاکان، لە کۆتایی ساڵیشدا کاتێک بە ژمارە ئامارەکانمان ئاشکرا کرد ئەو راستییە بۆ هەموو لایەک روون دەبێتەوە”.

 

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت دەستیپێکرد

بابەتی دواتر

لە ناحیەی مەیدان دوو راوچی دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستیی هەرێم: کارەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستمی تەندروستی لە قۆناغەکانی کۆتاییدان

وەزیری تەندروستیی هەرێم، رایدەگەیەنێت، ” کارەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستمی تەندروستی لە قۆناغەکانی کۆتاییدان”. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم،…
Total
0
Share