كوردیشی تیایە.. ئیتاڵیا تۆڕێكی قاچاخچی دەستگیردەكات

لەنێوانیاندا كوردی عێراقی و كەسانی ئەفغانی و ئیتاڵی هەیە

پۆلیسی ئیتاڵیا ڕایدەگەیەنێت، 19 گومانلێكراوی دەستگیركردووە و تۆڕێكی “تاوانكاری تایبەت بە گواستنەوەی كۆچبەران”ی لە ئەفغانستان و ئێران و عێراق و پاكستانەوە بەرەو ئیتاڵیا و باكووری ئەوروپا هەڵوەشاندووەتەوە.

پۆلیسی ئیتاڵیا ئەمڕۆ شەممە 5ی كانونی یەكەم دەستگیركردنی ئەو كەسانەی بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد لەنێوانیاندا كوردی عێراقی و كەسانی ئەفغانی و ئیتاڵی هەیە.

بەپێی ئەو لێكۆڵینەوانەی پێشتر لەلایەن داواكاری گشتی ئەو وڵاتە ئەنجامدراون تۆڕەكە یەختیان بەكرێگرتووە یاخود دزیویانە بۆ گواستنەوەی كۆچبەران لەڕێی توركیا و یۆنانەوە بۆ ئیتاڵیا.

پۆلیس لە بەیاننامەكەیدا وتی، هەندێك لەو كۆچبەرانە دواتر بەرەو باكوور و سنووری فەڕەنسا بەڕێكراون، ئەمەش لەلایەن ئەو تۆڕی قاچاخچییانەی لە سنووری وڵاتەكاندا هەن.

ئاشكراشیكرد، یەكێك لە مۆڵگەكانی گروپەكە لە ناوچەی باری بووە لە باشووری ئیتاڵیا و كە تیایدا بەڵگەنامەی ساختەیان دەركردووە بەوەی گوایە كۆچبەران شوێنی نیشتەجێبوونیان هەیە، كە مەرجە بۆ وەرگرتنی مافی مانەوە.

بنكەكانی دیكەی قاچاخچییەكان لە میلانۆ و تۆرین بووە لە باكووری ئیتاڵیا هەروەك لە شارۆچكەی فینتیمیلیا لە نزیك سنووری فەڕەنسا شوێنیان هەبووە.

بەپێی دەسەڵاتدارێتی ئەو وڵاتە كەسانی دیكە كە پێدەچێت لە پلانی قاچاخچییەكان تێوەگلابن، گرێبەستی كاریان ساختەكردووە تا كۆچبەران بەهۆیەوە بتوانن داوای مافی مانەوە لە ئیتاڵیا بكەن.

لێكۆڵینەوەكان لەو پرسەدا لە ساڵی 2018 دەستیپێكردووە، پاش گەیشتنی 10 یەخت بە نزیك شاری سیراكیوز كە لە توركیا و یۆنانەوە بەڕێكەوتبوون.

س: ئەسۆشیەتید پرێس

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: شاندی هەرێم تەنها دوو پێشنیاری تاوتوێكردووە

بابەتی دواتر

سپیزیا 1-2 لازیۆ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غەریب ئەحمەد: وەزارەتی دارایی عێراق رێكارەكانی ناردنی مووچەی مانگی پێنجی دەستپێكرد

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی عێراق دەستیكرد بە رێكارەكانی ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.…
Total
0
Share