وەزارەتی ناوخۆ بۆ هاوڵاتییان: ئەگەر چەکی قورستان هەیە بیدەن بە حکومەت

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هەفتەی جیهانیی چەک داماڵینەوە رایگەیاند، هەر هاوڵاتییەک چەکی قورسی هەیە دەبێت بیدات بە حکومەت و چەکەکانی دیکە دەبێت تۆماربکرێن.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆ ئاشکرایکردووە، لەپێناو کەمکردنەوەی دەرفەتی تاوان و پەنا نەبردن بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان بە توندوتیژی و چەک، یاسای کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان ژمارە 18ی ساڵی 2021 ق یاسای چەک ژمارە 2ی ساڵی 2022 کە پەرلەمانی کوردستان دەرچوون و چەند رێنمایییەک بۆ جێبەجێکردنیان لە وەزارەتی ناوخۆ دەرکراون، ئامانجی ئەو یاسا و رێنمایانە ئەوەیە کە چەکی بێمۆڵەت نەمێنێت و دیاردەی چەکداری سنووردار بکرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە هەفتەی جیهانی چەکداماڵیندا کە ساڵانە نەتەوە یەکگرتووەکان لە 24 تا 30 ئۆکتۆبەر بۆ سنووردارکردنی چەکی کۆمەڵکوژ و کێبڕکێی خۆپڕچەککردن لە ئاستی نێودەوڵەتی و رێکخستنی چەک و دیاردەی چەکداری لەناوخۆی وڵاتان بەڕێوەی دەبات، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە هاوڵاتییان دەکات پابەندبن بە رێنماییەکانەوە.

وەزارەتی ناوخۆ داوا لە هاوڵاتییان دەکات، چەکی قورس و جەنگی، ئەگەر لایانە دەستبەجێ بیدەنەوە حکومەت، چەکی ئاگرین ( دەمانچە، کلاشینکۆف و هاوشێوەکانی) لەو بنکانە تۆمار بکەن کە دەستنیشان کراون و دەستبەکاردەبن.

بابەتی پێشتر

پەیڕەوی ناوخۆی ی. ن. ك ئەو خاڵانەی دیاریكردووە كە سزای ئەنجامدانیان دەركردنە

بابەتی دواتر

قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی فرۆشگای خوێندنگەکانەوە هۆشداری دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ سێشەممە 2ی شوبات، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
Total
0
Share