“باکس” دووەم بردنەوەی بەرامبەر “ڕۆکێتس” تۆمارکرد

تیمی میلواکی باکس لە چێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا (NBA)،بردنەوەی تۆمارکرد.

ئەستێرەکانی “باکس” بە ئەنجامی 125-105 لە یانەی هیوستن ڕۆکێتسی-یان بردەوە، کە دووەم سەرکەوتنی لەسەریەکە لەم وەرزەدا تۆماریدەکەن.

باشترین گۆڵکاری یارییەکەش ئەستێرەی یۆنانی تیمی “باکس”، جیانیس ئەنتیتۆکۆنمپۆ بوو کە 44 خاڵ و 12 ڕیباوند و سێ ئەسیستی تۆمارکرد.

ئەنجامەکانی دیکەش بەم شێوەیە بوون:

سان ئەنتۆنیۆ سپێرز114 – 105 فیلادلفیا سێڤنتی سیکسەرز

دیترۆیت پیستنز 115-124 ئیندیانا پیسەرز

بۆستن سێڵتیکس126 – 120 ئۆرلاندۆ ماجیک

تۆرۆنتۆ ڕاپتۆرز 109 – 112 مەیامی هیت

کلیڤلاند کاڤالیێرز128-96 شیکاگۆ بولز

مێمفیس گریزلیز 96 – 137 داڵاس ماڤرێکس

ئۆکلاهۆما سیتی ساندەر 117 – 122 دێنڤەر ناگێتس

لۆس ئەنجلۆس کلیپەرز 111 – 109 ساکرامنتۆ کینگز

بابەتی پێشتر

دی یۆنگ یاخی بووە و دەڵێت: ئەمجارە ڕازی نابم

بابەتی دواتر

محەمەد شیاع سودانی شێوازی دیاریکردنی کاندیدی پۆستە وزارییەکان ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نیوکاسڵ (80) ملیۆنی پێشکەشی بارسا کرد

یانەی نیوکاسڵ خواستی لەسەر ڕافینیای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنەیە، بۆ ئەو مەبەستەش ئۆفەرێکی خەیاڵییان پێشکەشکردووە. بەپێی زانیارییەکانی…
Total
0
Share