پۆلیسی كەركوك: زووە بۆ ئەوەی دۆسییەی ئەمنیی شارەكەمان ڕادەست بكرێتەوە

بە فەرمانی كازمی بازگەكانی پارێزگای كەركوك ڕادەستی پۆلیسی كەركوك كران، وتەبێژی پۆلیسی شارەكەش دەڵێت، هیچ هێزێكی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە شارەكە نەكشاونەتەوە.

ڕائید عامر شوانی، وتەبێژی پۆلیسی كەركوك ئەمڕۆ شەممە 5ی كانونی یەكەم لە لێدوانێكی تایبەتدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “بە فەرمانی سەرۆكوەزیرانی عێراق بازگەكانی كەركوك ڕادەستی هۆبەی بازگەكانی سەربە پۆلیسی كەركوك كرانەوە، ئەو بڕیارەش بۆ هەموو شارەكانە، چونكە پۆلیسەكانمان تایبەت بە بازگەكان سەرجەمیان پسپۆڕییان هەیە و ڕاهێنانیان كردووە”.

وتەبێژی پۆلیسی كەركوك ئەوەشی خستەڕوو، “هێزەكانی سەربە سوپای عێراق لە بازگەكان ماون بە مەبەستی پارێزگاریكردن لە بازگەكان، بەڵام كاروبارەكانی بازگەكە و لێكۆڵینەوەكان لای پۆلیسن چونكە بە سیستمێكی كۆمپیوتەری و داتابەیس چێكی ناوی ئەو كەسانە دەكرێت هاتوچۆ دەكەن بۆ ئەوەی ئەگەر كەسەكە داواكراو بوو بزانرێت”.

سەبارەت بە ناوخۆی شارەكە، وتەبێژی پۆلیسی كەركوك ئاشكرایكرد، “سەرجەم هێزەكانی حەشدی شەعبی و لیواكانی سەربە سوپای عێراق لەناو كەركوك ماونەتەوە، بەهیچ جۆرێك نەكشاونەتەوە”.

لەبارەی ڕادەستكردنی دۆسییەی ئەمنیی كەركوك بۆ دەستی پۆلیسی شارەكە، ڕائید عامر ئاماژەی بەوەكرد، “زووە بۆ ئەو بڕیارە، پۆلیس تا ئێستا پلانێكی بۆ ئەوە نییە دۆسییەی ئەمنی بە تەواوەتی ڕادەست بكرێت، ئەو كارە هەر دەكرێت بەڵام جارێ زووە”.

بابەتی پێشتر

عەدنان عوسمان: سبەی شاندی پارتی دێتە سلێمانی و لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان كۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

یۆنان بە ناچاری بە ئاوەكەدا گەڕاندنیەوە و توركیا ڕزگاری كردن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەماتە هەرزان بوو

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی تەماتە بە بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو دابەزیوە و هۆكارەكەشی پێگەیشتنی…
زیاتر ببینە

سۆران حەمەڕەش: چ سەردەمێکە کە خەڵکانێک شاشایەکی گەورەیان دەخرێتە بەردەست و رێیان پێ دەدرێت لەوێوە سوکایەتی بە کوڵەباڵی پیرۆز بکەن

سۆران حەمەڕەش، نوسەر و مێژوونووس بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، یەکێک لە کۆڵەکە پتەوەکانی فەرهەنگی کوردی، هەورامانە،…
Total
0
Share